Telegram Group Search
گرەو لەسەر کۆتاييەکان بکەن،
سەرەتاکان هەميشە جوانن...!
عەدنان کەریم - شیرینم
ملوانکەی شین
🎤: عەدنان کەریم
🎼: شیرینم

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت!

#حەزرەتی_مەحوی
#دیالۆگ

- کوڕینە دەتوانم شتێکتان لێ بپرسم؟
چۆن ئاوەھا دڵخۆش دیارن؟

+ نهێنییەکەیت پێ بڵێم؟
هۆکاری دڵخۆشیمان ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر گێلین.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🏵 نوێترین دەرکەوتنی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی هۆنراوەی "پردی سوور" لە دیوانی ملوانکەی شین.

سەرچاوە: پەڕەنووس

١۴٠٣٫٠٣٫٠۶

Tel⇔ @mlwankay_shin
وێنەی هاوسەرگیری
ناسر ڕەزازی و مەرزییە فەریقی،
ساڵی 1978 لە سنە🩵


Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئیمشەو مەینەتان نە دەروون جەمەن
خێڵ خانەی کەیفم پڕ جە ماتەمەن
دیارەن دووەی دووری زۆر کەردەن
سوپای خەم و هەم هجووم ئاوەردەن
شنۆی ئارەزووی وەسڵت زهوور کەرد
لافاوی مەینەت کۆگای شادی بەرد

مەولەوی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

که‌س نه‌هات ساتێ به فریای شیوە‌ن و هاواری دڵ
نوقمی ماتە‌م بوو بەجارێ تە‌م‌تومانی شاری دڵ

شینە ‌شاهۆی شێعری گڕگرتووم به جارێ وا فڕی
ڕۆییه کۆڕی گه‌رمه‌شینی ده‌ردی بێ‌ ئه‌ژماری دڵ

کۆشکی دڵداری وە‌ها که‌وتۆتە ژێر تاڤگه‌ی نزا
ناکرێ تازه له هیچ لا چاره‌که‌ی ناچاری دڵ

شه‌و نە‌بوو تاسه‌ی خه‌یاڵی عه‌شقێ بۆن نە‌کرێتە‌وە
هه‌ر خە‌یاڵێ خاچی مه‌رگه و بیری ویش بزماری دڵ

هه‌ر به باڵای خۆشه‌ویستی هه‌ڵزنی هه‌ست و خه‌یاڵ
پڕ به لاویچی ده‌نۆشێ شه‌ربه‌تی پڕ ژاری دڵ

چاوی لێڵ ‌بوو هێند له ڕابردووی سه‌رنجی دا و نە‌بوو
ورده تە‌سکینێ کە بێتە باوە‌شی بێماری دڵ

هاتە‌وە سه‌ر ماڵی چۆڵی تاسه‌کانی و چیی نە‌کرد
ژه‌نگی بێزاری له جه‌ستە و حە‌سره‌تیش سه‌رباری دڵ

ئێستە‌که‌ش دێ ده‌شڵه‌قێنێ وە‌رزی تە‌نیایی، ئه‌وین
په‌نجە‌ره‌ی کردۆتە‌وە بۆ بازه‌ڵه‌ی لاساری دڵ

کێ خە‌یاڵی بووکی خولیای ده‌ستە‌‌مۆ بێنێتە ژوان؟
ئه‌ی خودا تا که‌ی بناڵێ ناخی پڕ ئازاری دڵ

دێ به‌ره‌و ده‌رکه‌ت دڵی "سۆران" بهجارێ کون کونە
که‌ی بڵێی تۆ بێیه فریای سه‌روە‌ر و داداری دڵ؟


ناتق مەجیدی"


Tel⇔ @mlwankay_shin
کەمال محەممەد & هێمن ڕەسووڵیان - پەری
ملوانکەی شین
🎤: کەمال محەممەد
🎤: هێمن ڕەسووڵیان
🎼: پەری
#Nwê
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
لە ڕاستیدا ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵکوو ئەوەیە نەزانیت بچیت بۆ کوێ،
لە پەنجەرەکەوە سەیر دەکەیت و هەست دەکەیت دەبایە تۆ لە جێگایەکی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەیییە.

بەختیار عەلی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin
«خۆ وا نەبووی»

دوێنی شەو من بوتپەرست و تۆش بوتی ئەو لانە بووی
سەگ بەحاڵی من نەبێ وا بێ خەبەر لەو ژانە بووی

باوەشم چۆکی خەمی تاکوو بەیانی بەر نەدا
گوێی جیهانی کەڕ دەکرد ناڵەم، کەچی هەر ڕا نەبووی

سەردڵی شێعرم لە داخی بێوەفاییت خڕ ببوو
گیانەکەم جاران ئەتۆ بۆ پرچی شێعرم شانە بووی

جاڕی گۆنای دابڕیم لێشاوی فرمێسکی مەراق
گوڵبزەم پێش خونچە مردن، زاڵمی دەورانە بووی

بایەقوش لانەی لە دیواری دڵمدا کردبوو
خۆزگە بەو ڕۆژەی ئەتۆ گڕسۆزی ئەو هەیوانە بووی

لێوی شێعرم بەسترا و باڵی هەستم هەڵوەری
بۆ خەیاڵی دڵ، هەتاو و ژینگە و بارانە بووی

وێدەچێ نەینووکی دڵ ئەوجارە ژەنگاژۆ بووبێ
بۆیە هاڵۆزە قژی هەستم، گوڵم خۆ وا نەبووی؟

ڕەبەن
"
Tel⇔ @mlwankay_shin
داستانی هیجری من
شەرحی بە نووسین ناکرێ .
پێت دەڵێم چۆنە ، ئەگەر
چاوم بە چاوت کەوتەوە
( حاجی قادری کۆیی ) ...


Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەمڕۆشم بە یادی تۆوە دەست پێ دەکەم..🫠🖤
ئەی سێوە ژن!
تۆ و قەسیدەم لەیەک ئەچن
هەتا لێتان ورد ببمەوە،
جوانی شاراوەی زۆر زیاتر
لە ڕۆحتانا ئەدۆزمەوە!

#شێرکۆ_بێکەس
کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی؟
برژانگی؟ برۆی؟ ئەگریجەی خاوی؟

کام بەرزی جوانە وەک بەرزی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نێو نیگای؟

کام تاسە، کام مەیل، کام چاوەنواڕی
تەلیسماوییە وەك هی دڵداری؟

مامۆستا گۆران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/06/03 04:01:08
Back to Top
HTML Embed Code: